ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بە سەرۆکایەتیی بارزانی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2017، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەکات و تێیدا ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ دەکرێت.
دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو کە ملیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسداران، حزبوڵای لوبنان و چەند هێزێکی عێراقی) بە ڕێککەوتنی ژێر بەژێر لەگەڵ گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ناوچەکانی (کەرکووک، خورماتوو، خانەقین و چەندان ناوچەی دیکەی کوردستانی)یان داگیر کرد، ئەوە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییە بەڕێوە دەچێت.
باسنيوز
