سەرۆك بارزانی: لە بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەشیمان نیم

سەرۆك بارزانی: لە بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی پەشیمان نیم
سەرۆك مەسعود بارزانی لە دیدارێكی ئێزگەی NPRی ئەمریكی، دووپاتی دەكاتەوە لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان پەشیمان نیە. گوتیشی كوردستان بە پەیوەندییەكانیدا دەچێتەوە لەگەڵ ئەمریكا.


بە گوێرەی چەند پۆستێكی تویتەری خاتوو جان عەراف، ئەو رۆژنامەنووسەی دیمانەكەی لەگەڵ سەرۆك بارزانیدا ئەنجام داوە و بڕیارە ئەمڕۆ بڵاوبێتەوە، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە داوە كە لەسەر بنەمای دواین هەڵوێستی ئەمریكا بەرانبەر كوردستان، كاتێ ڕێگەی دا بە هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر كوردستان، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا سەرلەنوێ دادەڕێژنەوە.


سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوە داوە كە هەڵوێستی رووسیا پۆزەتیڤ بووە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.


هەروەها لەبارەی هەڵوێستی دوژمنكارانەی حكوومەتی عێراقیشەوە، سەرۆك بارزانی گوتوویەتی پێشبینی دەكرا عێراق سنوورەكانی دابخات و ڕێوشوێنی ئەمنی بگرێتەبەر، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە نەدەكرا هێرشی سەربازی بكرێتە سەر كوردستان..
bas news-
Top