تەندروستیی سلێمانی: زۆربەی شوێنەکانی فرۆشتن و کوشتنەوەی مریشکی زیندوو تەندروست نییە
سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرای کرد کە زۆربەی شوێنەکانی فرۆشتن و کوشتنەوەی مریشکی زیندوو تەندروست نییە، بۆیە لە ھەوڵدان بە چەند مەرج و ڕێنماییەک مۆڵەتی کارکردنیان پێ بدەن.
لەشکر حەمید، سەرۆکی سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: "پێشووتر و بەتایبەت لە کاتی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەدا لەچەند ساڵی ڕابردوو، فرۆشتنی مریشک تەنھا لە سەربڕینخانە فەرمییەکان ڕێگەی پێدەدرا و لە شوێنە گشتی و دوکان و بازەڕەکان مریشکی زیندوو قەدەغە بوو سەر ببڕدرێت، بەڵام بە داخەوە ئێستا زیاتر لە دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان مریشک سەر دەبڕدرێت و تا ئێستا مریشک فرۆشەکان ھیچ مۆڵەتێکی تەندروستی و ڤێرتەرنەرییان نییە".
سەرۆکی سەرۆکی لێژنەی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە ئەوە وای کردووە کە ھیچ مەرجێکی تەندروستی لە مریشکفرۆشەکان دا نەبێـت، نە لە رووی شوێن و پاک خاوێنی و پشکنینی تەندروستی، نە ئەو کەسانەی کاری لێدەکەن، بە جۆرێک ئێمە خۆمان دیتوومانە ھەندێ مریشکفرۆش لە ناو کونجی زێراب مریشک سەر دەبڕن، ڕیخۆڵە و پاشماوەی مریشکەکان بۆنێکی ناخۆش و مێش و مەگەزێکی زۆری لێ کۆ دەبێتەوە تەندروستانە فرێ نادەن".
ڕونیشیکردەوە: "وەک لایەنی تەندروستی و ڤێرتەرنەری لە ھەوڵداین کە بەھاوبەشی ڕێنماییان بۆ دەربکەین و مەرجەکانیان بەسەردا جێبەجێ بکەین ئەوجار مۆڵەتی کارکردنیان پێ بدەین و لەژێر چاودێری ئێمەدا کارەکانیان بکەن".
bas news-
