په‌رله‌مانتارێكى توركمان هێرش ده‌كاته سه‌ر ئاڵا تاڵه‌بانى
په‌رله‌مانتارێكى توركمان، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئاڵا تاڵه‌بانى و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوچانه‌ى توركمانیان تێدایه به‌بێ ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى توركمانى، نابێت هیچ سازانێك بكرێت و ڕازیش نابین قایمقامى داقووق بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتارى توركمان له فراكسیۆنى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا له په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتی: "هه‌ر ته‌وافقێك له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگی توركمانى بكرێت، وه‌ك ئه‌و ته‌وافقه‌ى ئاڵا تاڵه‌بانى باسى لێوه‌كرد، پابه‌ندى نابین و دانی پێدا نانێین".
سه‌رسوڕمانى خۆیشی له لێدوانه‌كانى ئاڵا تاڵه‌بانى نزیك له نوورى مالیكی، نیشاندا كه گوتبووى، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكوومى و حزبییه‌كاندا ڕێككه‌وتنى كردووه، گوتیشی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆیان له‌باره‌ى ئه‌و ته‌وافقه‌وه نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر كه‌سانى حكوومى و حزبیش به‌شدارییان كردبێت وه‌ك ئه‌و ده‌یڵێت، ئه‌وا ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه هه‌موو پرسه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه و پۆسته‌كان دووباره دابه‌ش بكرێنه‌وه".
دوێنی ئاڵا تاڵه‌بانى و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى نزیك له‌و گروپه‌ى خیانه‌تى 16ى ئه‌كتۆبه‌ریان له كه‌ركووك ئه‌نجام دا، له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا گه‌ڕانه‌وه‌ى قایمقامى داقووق بۆ پۆسته‌كه‌ى خۆی، ڕاگه‌یاند.
به‌ڵام په‌رله‌مانتاره توركمانه‌كه ده‌ڵێت: "دووباره هێنانه‌وه‌ى قایمقامه هه‌ڵاتووه‌كه، گاڵته‌كردنه به خه‌ڵك، توركمانه‌كان داقووق ڕازی نابن قایمقامى پێشوو بۆ پۆسته‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه، چونكه مامه‌ڵه‌ى خراپ بووه
bas news-
