سۆران.. ژماره‌یه‌ك مامۆستا به گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن
حیكمه‌ت سه‌لمان، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران، راگه‌یاند: "ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ى قوتابیان روو له زیادبوونه،ئه‌وه‌ش پێویستى به میلاكات و پێداویستییه‌كانى قوتابخانه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى خوێندن هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بووه و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانیش به‌رووى قوتابیان كراونه‌ته‌وه".
گوتیشی: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی میلاكات له قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه‌مان، به‌تایبه‌تى گونده‌كان چه‌ند پله‌یه‌كی دامه‌زراندنی گرێبه‌ستمان پێدراوه، به‌تایبه‌تى مامۆستایانی تایبه‌تمه‌ندی زانستی (بیركاری، فیزیا، كیمیا، زینده‌وه‌رزانی، ئینگلیزی) فۆڕممان بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا پڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێن و چه‌ند بۆشاییه‌ك له قوتابخانه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه".
bas news-
