كه‌ركووك.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند، بۆمبێكى چیندراو به چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قییه‌وه كه سه‌رقاڵى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى بۆمبه‌كه بووه".
ڕوونیكرده‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كه له گوندى مزهر عاسی له شاره‌دێی ڕه‌شاد (35 كم باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك) روویداوه و ڕاسته‌وخۆ چه‌كداره‌كه‌ى كوشتووه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى گواسترایه‌وه.
پێشتر هادى عامرى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو 2/ 11/ 2017 ڕزگاركردنى شاره‌دێی ڕه‌شادى له ده‌ست داعش، ڕاگه‌یاند.
bas news-
