شارەزایەکی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان: کاتیەتی هەرێم پەنا بۆ دادگای نێودەوڵەتی ببات
چاودێران و کەسایەتییە سیاسییەکان چەندان جار ئاماژەیان داوە، دەمێکە دادگای ده‌ستووریی عێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی (نووری مالیكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقدا بووه و، به ویستی خۆی یاسا و بڕیاری به‌و دادگایه ده‌ركردووه و به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته ژێر ئەو سەرۆکەی زبی دەعوه‌وه و به دادگاکە بە سیاسی كراوه.
(هونه‌ر ئه‌حمه‌د) مامۆستای زانكۆی سلێمانی و شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی دەڵێت: ''ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ده‌ستووریی عێراق كه باس له‌وه ده‌كات، ناتوانێت باس له ده‌ستووریبوونی ڕێفراندۆم، یان بکات، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ڕاكێشێته ناو پڕۆسه‌ی ده‌ستوورینه‌بوونی فیدڕاڵیی عێراقه‌وه و له‌وێوه ددان پێدانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت، بۆ ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌و دادگایه ده‌ریكردوون.''
ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ كوردستان ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا و نزیكه‌ی 93% هاووڵاتییانی كوردستان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان به ڕێفراندۆم دا.
ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هیچ ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا، به‌ڵام وەک سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لە زۆر بۆنەدا جەختی کردووەتەوە، عێراق 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل کردوون کە پیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە هه‌رێمی كوردستان و ماف و دەستەڵاتەکانییەوە هەیە. (هونەر ئه‌حمه‌د) دەڵێت: ''ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان یاسایی و ئاساییه و هه‌موو ڕیكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی ڕێفراندۆم، له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه، بۆیه ڕێفراندۆم حه‌قێكی شه‌رعی و یاسایی‌ی گه‌لی كوردە تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.''
ئه‌و مامۆستایەی زانكۆ له‌باره‌ی ئەوەی کە ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ئه‌و كه‌یسه به‌رێته دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دەڵێت: ''(مه‌حكه‌مه‌ی عه‌دلی نێوده‌وڵه‌تی) هه‌یه، كه ئه‌مه مافی هه‌موو ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه‌یسی خۆی بخاته به‌رده‌م ئه‌و دادگایه، به‌ڵام هه‌میشه به‌غدا ڕێگر بووه له‌وه‌ی ئێمه‌ی گه‌لی كورد ته‌واوی ئه‌و كه‌یسانه‌ی هه‌مانه بیانبه‌ینه دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆیه به‌ڕای من ئێستا تاكه شتێك، زه‌رووره بیكه‌ین، یه‌كگرتوویی ته‌واوی لایه‌نه كوردییه‌كانه دژ به به‌غدا و به یه‌ك ده‌نگ هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌مانه به‌ده‌ستیان بێنین، له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش یه‌كگوتاریی كورد زۆر زه‌رووره.''
عێراق له تازه‌ترین پێشلیكردنی مادده‌كانی ده‌ستوور له بوودجه‌ی ساڵی 2018دا، ناوی كوردستانی به پارێزگاكانی باکووری عێراق هێناوه، بوودجه‌ی هه‌رێمی بۆ 12% كه‌م كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، به‌غدا به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی مادده‌كانی ده‌ستووری عێراق.''
kdp-
