''بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق ناده‌ستوورییه''
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌سه‌ر زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ''هیچ ده‌قێك له ناو ده‌ستووردا نییه ڕێگه به جیابوونه‌وه‌ی هیچ پێكهاته‌یه‌ك بدات، كه له مادده‌ی 116ی ده‌ستووردا جێگیر كراون.''
چه‌ند ڕۆژ پێشتر (ئه‌یاس سامووك)، گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕایگه‌یاندبوو: ''دادگا ناتوانێت ڕای خۆی له‌باره‌ی ده‌ستووری، یان ناده‌ستووریبوونی ڕیفراندۆمەوە بدات، تا ئه‌وكاته‌ی گوێ له ڕای لایه‌نی به‌رانبه‌ر نه‌گرین، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.''
(نه‌دا عه‌نته‌ر)، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی له دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراقدا نه‌كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''عێراق به ناو قۆناغێكی ناده‌ستووری و نایاساییدا تێده‌په‌ڕێت. ئێستا هه‌موو بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا و دادگای فیدراڵی ناده‌ستووری و نایاسایین و ته‌نیا بڕیاری سیاسین.''
دوای ده‌رچوونی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانەوە، (حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، هه‌ڵوێستی ڕوون بۆ جیابوونه‌وه له عێراق بخاته ڕوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه)، (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی هه‌بوو و باسی له كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد. ئه‌و، زۆر به ڕوونی جه‌ختی كرده‌وه، كه ته‌نیا ''كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی'' ده‌توانێت كۆتایی به‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا بێنێت، به‌ڵام له‌سه‌ر نوێترین بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد.
كورد بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، پشتی به ده‌ستوور به‌ستووه و به‌رده‌وام (مه‌سعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی ده‌كرده‌وه، كه له دیباجه‌ی ده‌ستووردا باس له ''یه‌كێتیی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی عێراق'' كراوه و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووریش، زامنی مانه‌وه‌ی خاكی عێراقه به یه‌كپارچه‌یی.
تا ئێستا زیاتر له 50 مادده‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌وه جیا له‌وه‌ی كه پرسه‌كانی بوودجه، مادده‌ی 140، سسته‌می فیدراڵی، نه‌وت و هێزی پێشمه‌رگه به به‌رده‌وامی كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی نێوان حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر بوونه.
شاره‌زایانی ده‌ستووری و یاسایی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كه ده‌ستووری عێراق، ده‌ستوورێكی "لاستیكییه" هه‌ر لایه‌نێك له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات. هاوكات جه‌ختشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه دیباجه‌ی ده‌ستوور، هه‌مان ''هێزی ده‌ستووری و یاساییه''ی هه‌یه. ئێستا حكوومه‌تی به‌غدا و زۆرینه‌ی شیعه، سوودیان له‌و خاڵه وه‌رگرتووه و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه دیباجه، هه‌مان هێزی ده‌ستووریی نییه.
(نه‌دا عه‌نته‌ر) ده‌ڵێت: ''دیباجه، هه‌مان هێزی ده‌ستووریی هه‌یه. جیا له‌وه حكوومه‌تی عێراق چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و ئازادی ئیمزا كردووه و ده‌بی ڕێزی لێ بگرێت. زۆربه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه جه‌خت له مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان ده‌كه‌نه‌وه و كوردیش له‌و ناوه‌دا مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات.''
له نوێترین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیدا سه‌باره‌ت به ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان هاتووه، كه دادگای فیدراڵی بڕیارێکی تایبەت بە شیکردنەوەی ماددەی (1)ی لە دەستوور دەرکردووە و بەو ئەنجامە گەیشتووە، کە ئەو ماددەیە و ماددە دەستوورییەکانی دیکەی پەیوەست، جەختیان لە یەکپارچەییی خاکی عێراق کردووەتەوە و ماددەی ( 109)ی دەستوور سەرجەم دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی پابەند کردووە بە پاراستنی ئەو یەکپارچەییە.''
چه‌ند ڕۆژ پێشتر كه دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگه‌یاند: ''ئێستا داداگا ناتوانێ ڕای خۆی له‌باره‌ی ده‌ستووری، یان ناده‌ستووریبوونی ڕیفراندۆمه‌وه بدات''، به‌شێكی شه‌قامی كوردستان دڵیان پێی خۆش كرد، به‌ڵام ئه‌و دڵخۆشییه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكی خایاند.
(نه‌دا عه‌نته‌ر) ده‌ڵێت: ''به‌غدا به بڕیاری چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێشی دادگای فیدراڵی، ویستی نیشان بدات، كه كاره‌كانیان ده‌ستووری و یاسایین، به‌ڵام ئه‌مرۆ بینیمان كه دادگه چ بڕیارێكی داوه، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بڕیاره‌كانی ئێستای حكوومه‌تی به‌غدا و دادگاكانیشی، هه‌موویان بڕیاری سیاسین، نه‌ك ده‌ستووری و یاسایی.''
.kdp-
