هه‌رێمى كوردستان داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى عیراق ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ٦/١١/٢٠١٧ به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیران و به ئاماده‌بونى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى عیراقه‌وه بۆ ساڵى ٢٠١٨ كۆبووه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه ڕه‌شنووسى یاساكه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ تاوتوو كرا، چه‌ندین مادده و بڕگه‌ى ناده‌ستوورى له‌خۆى ده‌گرێت و به ڕوونى ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوێندرێته‌وه كه مه‌به‌ست لێى فه‌رامۆشكردنى قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستانه كه له ده‌ستوورى عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێكى فیدراڵ دانى پێدا نراوه، نه‌ك پارێزگاكانى باكوورى عێراق وه‌ك له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستووریش ڕێگه‌ى به سنوورداركردن، یان كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌داوه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق به تاقه ڕیگه‌ى چاره‌كردنى كێشه‌كان ده‌زانێت، جارێكى دیكەش ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌كردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه، چونكه پێى وایه و مێژووش سه‌لماندوویه‌تى كه به‌كارهێنانى هێز و ڕێكارى سه‌ربازى، ناتوانن هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى كرد (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر ده‌ستكاریكردن و ههمواركردنێكى ڕه‌شنووسى یاساكه‌ى داوه‌تێ، تێبینییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى یاساى بوودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٨ له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ش له ڕه‌شنووسى بودجه‌دا هه‌ڵبگرێت كه به‌شى هه‌رێمى كوردستانى ته‌نها به%١٢.٦ ده‌ستنیشان كردووه، وێڕاى ئه‌وه‌ى ته‌رخانكراویش بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ شایسته‌ى داراییان به‌پێى تۆمارى بایۆمه‌ترى، زۆر كه‌متره و ته‌نانه‌ت به‌شى مووچەى ته‌نیا پارێزگایه‌كى هه‌رێمى كوردستانیش ناكات.
kdp-
