هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان گربوونەوە لە دژی حکوومەتی عێراق دەکەن
وه‌ك ناڕه‌زاییده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا دژ به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی كوردستان، سبه‌ی له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و یادداشتێكی توند ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن. له‌و باره‌وه، (لوقمان عه‌بدولقادر)، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''سبه‌ی ده‌سته‌ی چاودێریی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجومه‌نی ڕێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییەك له بڕیاری حكومه‌تی عێراق، كه هیچ ڕێزێك بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی ئه‌م شاره دانانێت، گردبوونه‌وه‌یەك له به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.''
(عه‌بدولقادر) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''له گردبوونه‌وه‌كه‌دا یادداشتێكی توندمان ده‌بێت بۆ حكوومه‌تی عێراق، كه له بوودجه‌ی گشتیی عێراقدا سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی ده‌ستوور ناوی هه‌رێمی كوردستانی به پارێزگاكانی باكووری عێراق ناو بردووه و ئاماده‌ش نه‌بووه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا بناسێنێت، بۆمان ده‌ركه‌وت حكوومه‌تی عێراقی نایه‌وێت ددان بنێت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا.''
ناوبراو هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: ''هه‌میشه حكوومه‌تی عێراق، كه به‌هێز بووه ئاماده نه‌بووه هیچ حیسابێك بۆ قوربانییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات، نموونه‌ش، ئه‌م هێرشانه‌ی دوایی حكوومه‌تی عێراقه بە هاوكاریی هێزی بێگانه، بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه چۆن له خۆیان ده‌رچوونه‌وه، وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ئاماده‌ش نین ڕێز له قوربانیی گه‌له‌كه‌مان بگرن، ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی كورد وا لێ ده‌كات بڵێین ئاماده نین له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ئه‌قڵییه‌ته‌دا بژین و ده‌بێ ده‌وڵه‌تی كوردستان بۆ خۆمان ڕابگه‌یه‌نین.''
kdp-
