پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری دزیکردن راگەیاند

 پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری دزیکردن راگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە 6/11/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی کۆمەڵێک تۆمەتباری لە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، تێدا ھاتووە: "لەچوارچێوەی کارو چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین تۆمەتبار بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزی جۆراوجۆر دەستگیرکران".

پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تویتا – کامری دەستگیرکران، تۆمەتبارێکی بەڕەگەز عەرەب ٣٥٠ ھەزار دۆلار (سێ دەفتەر و نیو) دزی بوو، دەستگیر کرا، ھاوکات تۆمەتبارێکی دیکە کە لە نێوئۆتۆمبێلێکدا پارەی دزی بوو، دەستگیر کراوە".

لە راگەیەندراوەکەدا، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە: "دوو تۆمەتباری دیکە، کە بەنیازبوونە ئۆتۆبێل بدزن، دەستگیر کراون، بەھۆی دزینی چەند ماتۆڕسکیلێک، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران، سێی تریش بە تاوانی دزیکردن لەماڵان دەستگیر کراون.


ھەروەھا دوو تۆمەتبار بەھۆی دزینی کەلوپەلی بیناسازی لەناو چەند تەلارێک دەستگیر کراون، دوو ئافرەتیش بەھۆی دزینی کەلوپەل، جانتا و مۆبایلی ئافرەتان دەستگیر کران، ئافرەتێکی بە رەگەز عەرەبیش لەکاتی چارەسەر وەرگرتنی منداڵەکەی مۆبایلی پزیشکەکەی دزی بوو، دەستگیر کرا.











باسنیوز
Top