پەرلەمانتارێکی یەکێتی: حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان جدی نییە
رێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "بەغدا تووشی غروری بووە، ھەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی سڕکردووە، ئیتر لەوە زیاتر چی دەوێت؟ دەیەوێت کوردستان داگیر بکات نییەتی ئەوەیە؟".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو: "عێراق دەیەوێت بەشێوەی پارێزگا مامەڵەمان لەگەڵ بکات، ئەمە قبووڵ کراو نییە، چونکە سەردەمی سەداممان بیر دەخاتەوە".
ئاشکراشی کرد، کە دیار نییە بەغدا چی دەوێت، بەڵام ئەوەی دیارە کە نییەتی ناردنی بودجەی کوردستانی نییە، ئەگەر نایەتە پێشەوە واتە دەستوور جێبەجێ ناکات و نایەوێت جێبەجێ بکات.
رێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری یەکێتیی لە بەغدا، گوتیشی: "بەشە بودجەی کوردستانی کەم کردەوە گوێ لە داواکاری کوردستان ناگرێت ئیتر چی بکەین؟ دەبێت کێ وەڵام بداتەوە، بەسەراحەت بەغدا ئەگەر نییەتی ھەیە چەکدار بێنێتە سەر کوردستان لە با ئێستاوە پێمان بڵێت".
باسنیوز
