ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك: هیچ گەرەنتییەك نییە بگەڕێینەوە شارەكە

 ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك: هیچ گەرەنتییەك نییە بگەڕێینەوە شارەكە
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕای دەگەیەنێت، تا حەشدی شەعبی لە كەركووك بێت، هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ پاراستنی ژیانمان، تا بگەڕێینەوە شارەكە.

فوئاد حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ڕایگەیاند: "لە 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئاوارەی شاری هەولێر بووینە و ئێستاش هیچ گەرەنتییەك نییە بۆ پاراستنی ژیانمان بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ كەركووك و تەنانەت ئەو خەڵكانەی كە لە كەركووكن، ژیانیان لە ڕەوشێكی تەناهی باشدا نییە".

سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، فوئاد حوسێن گوتی: "بابەتی ئەنجامدانی كۆبونەوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بە سیاسی كراوە" بەبێ ئەوەی زانیاری دیكە بخاتەڕوو لەو بارەیەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بە چاو ساخیی گرووپێكی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپای عێراق، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران، هێرشیان كردە سەر كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی ئەو سنوورەیان داگیر كرد و هەزاران هاووڵاتیی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون.









باسنیوز
Top