بەغدا لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان ناوی ھەرێمی کوردستانی لە پڕۆژەیاسای بودجە نەھێناوە

 بەغدا لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان ناوی ھەرێمی کوردستانی لە پڕۆژەیاسای بودجە نەھێناوە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، حکوومەتی عێراق لەسەر داوای بزووتنەوەی گۆڕان، ناوی ھەرێمی کوردستانی لە نەھێناوە و مامەڵەی بەغدا و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانی لە جێگەدا داناوە.

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، دەرکەوتووە کە پێشنیازی گۆڕینی ناوی ھەرێمی کوردستان و مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنی ئەو بزووتنەوەیە لە پەرلەمانی عێراق بە حکوومەتی عێراق دراوە.

باسیشی لەوە کرد کە بەغدا داواکارییەکەی گۆڕانی بۆ تۆڵەکردنەوە لە خواستی خەڵکی کوردستان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بەکار ھێناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٦/١١/٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ھەرێمی کوردستان، کیانێکی سیاسیی دان پێدا نراوە لە دەستووری عێراقدا و مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆی حکوومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان نادەستوورییە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە تەواوی نەهێڵدرێت، ئەمەشی بە مەترسیدار بۆ سەر هەموو هەرێمی کوردستان لەقەڵەم دا.








باسنیوز
Top