ڕێبوار تاڵەبانی: بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێ ڕێککەوتن بکرێ

 ڕێبوار تاڵەبانی: بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێ ڕێککەوتن بکرێ
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕای گەیاند، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوە بچێت، پێویستە ڕێککەوتن بکرێت.



ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئاماژەی بەوە کرد: ”ئێستا بە شێوەیەکی کاتی لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر داین“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هەوڵدەدەن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدەن و بۆ کەرکووکیش بگەڕێنەوە، بەڵام بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ئەنجام بدەن یان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبکەنەوە، ”پێویستە ڕێککەوتنێک لە نێوان ھەموو لیستەکانی ناو ئەنجومەن و بەتایبەت لیستی برایەتی کە گەورەترین لیستی ناو ئەنجومەنی پارێزگایە، بکرێت".



بەپێویستیشی زانی کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەناو کەرکووک ئەنجام بدرێت، بەڵام ”تا دۆخەکە هێور دەبێتەوە، ئینجا دەبێ ڕێککەوتن بکرێت“.



ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.



ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.



باسنيوز
Top