سەرۆکی کەتەلۆنیا بە مەرج ئازاد دەکرێ

 سەرۆکی کەتەلۆنیا بە مەرج ئازاد دەکرێ
سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا بە مەرج ئازاد دەکرێ و دواندوو هەفتەی دیکە دادگایی دەکرێت.



رۆژی دووشەممە 6/11/2017، داواکاری گشتیی بەلجیکا رایگەیاند، کارلس بۆگدیمۆن، سەرۆکی لەسەرکار لادراوی هەرێمی کەتەلۆنیا و چوار بەرپرسی باڵای هەرێمەکەی خۆیان رادەستی پۆلیسی بەلجیکا کرد.



داواکاری گشتیی بەلجیکا هەروەها رایگەیاندووە، کە بڕیاری داوە کارلس بۆگدیمۆن و چوار بەرپرسەکەی دیکە بە مەرجی ئەوەی دوای 15 رۆژی تر لە دادگا ئامادەبن، ئازاد کراون و لەو ماوەیەش ناتوانن لە بەلجیکا بچنە دەرەوە.



حکوومەتی ئیسپانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆگدیمۆن و چوار سەرکردەکەی دیکەی کەتەلۆنیای دەرکردووە.



رۆژی 1/10/2017، هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا وێڕای دژایەتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئیسپانیاوە و دەست بەسەرداگرتنی چەند بنکەیەکی دەنگدان لەلایەن پۆلیسەوە، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و زیاتر لە %90ـی دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دا.



رۆژی هەینی 27/10/2017، پەرلەمانی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی هەرێمەکە و جیابوونەوە لە ئیسپانیای راگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییانی هەرێمەکە لە ریفراندۆمێکدا، دەنگیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دا.



دواتر بەهۆی گوشارەکانی ئیسپانیاوە، رۆژی 30/10/2017 کارلس بۆگدیمۆن و چوار سەرکردەی دیکەی هەرێمەکەی پەنایان بردە بەر بەلجیکا.



باسنیوز
Top