سعودیە 440 ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیرکردنی 40 کەسی نزیک لە ئێران تەرخان دەکات
لیستەکە 40 کەس لە خۆ دەگرێت و یەکەم ناویش تێیدا عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسییە، کە سعودیە 30 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات بۆ کوشتنی یاخود زانیاریدان لەبارەی، دەدات.
ئەو 40 کەسە، کە هەموویان سەرکردەی حوسییەکانی یەمەنن و بە ”پیلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشی تیرۆریستی“ تۆمەتبارن و بری 440 ملیۆن دۆلار بۆ کوشتن یاخود دەستگیرکردنیان وەک خەڵات بۆ هەر کەسێک زانیارییان لەسەر بدات، تەرخان کراوە.
حوسییەکانی یەمەن گرووپێکی چەکداریی شیعەمەزهەبن، لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دارایی و سەربازی دەکرێن و دەستیان بەسەر یەمەندا گرتووە.
ناو و بری تەرخانکراو بۆ دەستگیرکردنی هەر یەکێک لەو 40 کەسە:
باسنیوز
