چەند چەكدارێك هێرش دەكەنە سەر كاروانێكی نەهێشتنی تیرۆر لە كەركووك
سەرچاوەیەكی ئەمنیی كەركووك بۆ میدیاكانی عێراقی ئاشكرا كردووە كە چەكدارەكان بە چەكی تۆماتیكی تەقەیان لە هێزەكەی نەهێشتنی تیرۆر كردووە، هێزەكەی نەهێشتنی تیرۆریش بە تەقەكردن وەڵامی داونەتەوە.
دوای خیانەتە گەورەكەی باڵێكی یەكێتی لە كەركووك، كە بووە هۆی داگیركردنی شارەكە لەلایەن سوپای پاسداران و میلیشیاكانی حەشدی شیعی، دۆخی ئاسایشی شارەكە شڵەژاوە و رۆژانە ئاژاوە و شەڕ و كوشتار لە شارەكەدا ڕوودەدات، بەتایبەتیش هاووڵاتیانی كورد لەلایەن هێزەكانی پاسداران و حەشدەوە دەكرێنە ئامانج.
سەرچاوەكە رایگەیاندووە تەقەكردنەكە لە گەڕەكی قادسیەی كەركووك رووی داوە، دوای ئەوە هێزە عێراقییەكان گەڕەكەكەیان بە تەواوی داخستووە.
bas news-
