پارێزگاره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك داواى ناردنى هێزى سه‌ربازى زیاتر ده‌كات
پارێزگاره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/ 11/ 2017 دواى ئه‌نجامدانى دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژى له دوو باره‌گاى میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران، داواى له عه‌بادى كرد، هێزی سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ى پارێزگاكه بكات.
ڕاكان جبوورى، كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه به پارێزگاى كه‌ركووك دیاری كراوه، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌ى هێزه‌كان و پۆلیس له پارێزگاكه كه‌مه و پێویستمان به‌هێزى سه‌ربازى زیاتره، چونكه ڕووبه‌رى پارێزگاكه فراوانه و كۆنترۆڵ ناكرێت".
ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه له دوو باره‌گاى میلیشیاكانى سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له ناو كه‌ركووك ڕوویاندا و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و 16ى دیكه‌ش بریندار بوون.
پارێزگاره سه‌پێندراوه‌كه، داواى له عه‌بادى كرد، ژماره‌ى هێزه‌كان دوو هێنده بكاته‌وه: "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕوویداوه، له ئه‌نجامى بێهیوابوونى داعش بووه، كه ناوچه‌یه‌كی زۆری له‌ده‌ستداوه".
له 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017، به‌هۆى خیانه‌تى كه‌سانێكى نێو یه‌كێتی كه كۆسره‌ت ڕه‌سوول به "كاڵفام" وه‌سفیانی كرد، شارى كه‌ركووك له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسداران و حزبوڵڵاى لوبنانییه‌وه، داگیركرا.
bas news-
