دوو خۆكوژەكەی تەقینەوەكانی كەركووك ئاشكرا كران

دوو خۆكوژەكەی تەقینەوەكانی كەركووك ئاشكرا كران
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە خانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد ئەو دوو خۆكوژەی دوو تەقینەوەكەی ئەمڕۆی كەركووكیان ئەنجام داوە، تیرۆریستی بیانی بوون.


خانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی وردەكاری تەقینەوەكانی ئەمڕۆی كەركووكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە دوو خۆكوژی بیانی تەقینەوە خۆكوژییەكانی كەركووكیان ئەنجام داوە و گردبوونەوەیەكی هاووڵاتیانیان لە شەقامی ئەتڵەس كردووەتە ئامانج.


هەروەها ئاماژەی داوە كە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكان، ئەو دوو خۆكوژە ماوەیەك بووە لە ماڵی كەسێكدا لە كەركووك خۆیان حەشار دابوو.


تەقینەوەكانی ئەمڕۆی كەركووك كوژرانی كەسێك و برینداربوونی 21 كەسی لێ كەوتووەتەوە.
bas news-
Top