كه‌ركووك.. به‌نارنجۆك هێرش كرایه سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كى چه‌كدار
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه محه‌مه‌د فایه‌ق، چالاكوان و به‌رپرس له سنوورى خورماتوو له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مشه‌و 5/ 6ى 11ى 2017، له شارى كه‌ركووك، له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه نارنجۆكێك ئاراسته‌ى مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدار كه پۆلیسی فیدڕاڵى و فریاكه‌وتنى پۆلیسى كه‌ركووكیشیان تێدابوو، هه‌ڵدرا.
له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه، دوو پۆلیسی فیدڕاڵی كه له مه‌فره‌زه‌كه‌دا بوون، بریندار بوون. هێرشه‌كه له نزیك هاتوچۆى كۆن و مزگه‌وتى میعراج له شارى كه‌ركووك ئه‌نجام درا.
ئه‌مڕۆ دوو هێرشی تر كرایه سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، كه له ڕێگه‌ى دوو خۆكوژه‌وه ئه‌ناجمدرا و باره‌گاكانى سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، كرانه ئامانج، له ئه‌نجامیشدا یه‌ك كه‌س كوژرا و 16ى دیكه‌ش بریندار بوون.
bas news-
