بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: جبووری داوای گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی پارتیی کردووە

 	 بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: جبووری داوای گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی پارتیی کردووە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ بەغدا و بڕیاردەری فڕاکسیۆنی پارتیش دەڵێت، ھێشتا بڕیاریان نەداوە بگەڕێنەوە بەغدا.

(نەدا مێرگەسۆری)، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: 'دوای رووداوەکانی نێو پەرلەمانی عێراق، ئێمە، وەک پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی نەگەڕاوینەتەوە بۆ پەرلەمان و ھیچ وادەیەکیش بۆ گەڕانەوەمان دیاری نەکراوە، چونکە ئێمە پێویستە بۆ گەڕانەوە و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەرچاوڕوونیمان ھەبێت و ئەگەر بزانین بەشدارییەکەمان لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستاندایە، ئەوە ئامادەی گەڕانەوەین بۆ بەغدا، بەپێچەوانەوە ئەگەر بزانین لە بەرژەوەندیی خەڵکدا نییە، ئامادەی گەڕانەوە نین.''

(نەدا مێرگەسۆری) ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، (سەلیم جبوری)، داوای کردووە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان، بەڵام نایشارینەوە گەڕانەوەمان گرێ دراوە بە پێشڤەچوونی دانوستانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداوە، ئەوەش پەیوەستە بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تا چەند گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی سەردانی بەغدا بکەن.''
kdp-
Top