كورد داوای هاتنه سه‌رخه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
له ڕه‌شنووسی بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك قه‌واره و كیانێكی سیاسیی یه‌كگرتوو، باس له هه‌رێمی كوردستان ناكرێ و به‌شه بوودجهكەیشی له 17%ه‌وه بۆ 12.27 كه‌م كراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، (یه‌كشه‌ممه)ی خۆیدا تاوتوێی ڕه‌شنووسی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقی كرد و داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غداش كرد كه په‌سندی نه‌كات. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌خنه‌ی له به‌شه بوودجه‌ی خۆی و ئه‌و ده‌سته‌واژه نوێیانه گرت، كه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌كار هاتووه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی چوار خاڵیی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد و له كۆتاییشدا هاتووه كه ''داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین بواری دانوستان بڕه‌خسێنێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی یاسای بوودجه‌ی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییه ده‌ستوورییانه‌ی له ڕه‌شنووسه‌كه‌دا هه‌ن و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌مای شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانن له عێراقدا و دابینكردنی پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌م ڕێژه گه‌وره‌یه سزادانی به‌كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه.''
نیگه‌رانیی كورد
كورد جه‌خت ده‌كاته‌وه گه‌ل و هه‌رێمه‌كه‌یان ڕۆژانه له لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌تی به‌غداوه ڕووبه‌ڕووی پێشێلكاریی ده‌ستووری و یاسایی ده‌بنه‌وه و وه‌ك دوایین نموونه‌ش، باس له ڕه‌شنووسی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق ده‌كه‌ن.
ئێستا كورد له‌وه نیگه‌رانه كه به هۆی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له لایه‌ن زۆرینه‌ی سیاسییه‌وه (زۆرینه‌ی شیعه) ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق به ته‌واوی هه‌موار بكرێته‌وه و به‌مه‌ش عێراق له وڵاتێكی فیدراڵییه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی بگۆڕدرێت.
(ئازاد سرێشمه‌یی)، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی به‌غدا، ئاشكرای ده‌كات كه ده‌مێكه به‌شێك له عێراقییه‌كان مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زییان هه‌یه و له‌و پێناوه‌شدا كار ده‌كه‌ن.
وه‌ك (سرێشمه‌یی) ده‌گێڕێته‌وه، له سه‌رده‌می خوولی پێشووی په‌رله‌مانی به‌غدادا، به‌شێك له عێراقییه‌كان داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووریان كردووه و هۆیه‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه له كاتی په‌سندكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌دا، ''ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر عێراقدا زاڵ بووه'' و هه‌ربۆیه زۆر خاڵی ده‌ستوور به دڵی عێراقییه‌كان نییه. ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه لایه‌نی شیعه‌ی عێراقی هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌وه‌ش له لێدوانه‌كانی خۆیاندا به ڕوونی دیاره.
(سرێشمه‌یی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌وان باوه‌ڕیان به سیسته‌می فیدراڵی نییه و ده‌یانه‌وێ بۆ ئه‌و سیسته‌می مهركهزییە بگه‌ڕێنه‌وه، کە هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له ژێر كۆنترۆڵی ناوه‌ندا بێت.''
ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق ساڵی 2005 له لایه‌ن زۆرینه‌ی عێراقییه‌كانه‌وه په‌سند كرا، به‌ڵام ئه‌وكات عه‌ره‌بی سوننه ده‌نگی به‌و ده‌ستووره نه‌دا.
به‌ربه‌سته ده‌ستوورییه‌كان
به پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه نزیكه‌ی 80%ی عێراقییه‌كان ده‌نگیان پێ داوه، چه‌ندین فیلته‌ر بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌یه و كوردیش تا ڕادده‌یه‌ك پشتی به‌و خاڵه ده‌ستوورییانه به‌ستووه.
له مادده‌كانی 126 و 142ی ده‌ستووردا، باس له ڕێكاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كراوه و مه‌رجه‌كانیش خراونه‌ته ڕوو. له مادده‌ی 126دا باس له دوو ڕێگه كراوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران پێشنیاری هه‌مواركردنه‌وه بده‌ن و دووه‌م ڕێگه‌ش ئه‌وه‌یه كه یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن.
له برگه‌یه‌كی مادده‌ی 126دا كه باس له ماف و ئازادییه‌كان ده‌كات، هاتووه كه پێویسته دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بده‌ن. له برگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌دا هاتووه كه هه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم هه‌بێت، ڕێگه پێ نه‌داوه.
هه‌روه‌ها له مادده‌ی 142ی ده‌ستووردا هاتووه كه ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا ده‌ستووری هه‌مواركراویان په‌سند نه‌بێت، ئه‌وا هیچ جۆره هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك نابێت.
(ئازاد سرێشمه‌یی) پێی وایه ئه‌و ماددانه، به‌ربه‌رستی جیددین له‌به‌رده‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌گه‌ریش به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه كرا، ''ده‌كرێ له بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی 126دا كه باس له ماف و ئازادییه‌كان ده‌كات، په‌نا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببردرێت.''
"تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" له كوردستان
به‌و بڕیارانه‌ی كه له لایه‌ن دادگه‌ی فیدراڵییه‌وه دراوه و ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی شیعه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دادگایه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، كورد ته‌نانه‌ت به په‌نا بردن بۆ ئه‌و دادگایه‌ش "دوودڵه". دوایین بڕیاری ئه‌و دادگایه سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو و تێیدا هاتووه كه تا بڕیاری لایه‌نی به‌رانبه‌ر وه‌رنه‌گیرێت، ناتوانن بڕیار له‌سه‌ر یاساییبوون یان نه‌بوونی بدرێت.
حكوومه‌تی به‌غدا به بیانووی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم، هێزی به‌ره‌و كوردستان جووڵاند و ئێستا به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقدایه، هه‌ربۆیه (عه‌ره‌فات كه‌ره‌م)، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدا، له‌و دادگایه نیگه‌رانە و ده‌ڵێت: ''دادگای فیدراڵی دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته بڕیاری دا، پێویست بوو زۆر پێشتر و پێش له له‌شكركێشی و ئاواره‌بوونی هاووڵاتیان و شه‌ڕ و پێكدادان ئه‌و بڕیاره‌ی دابوایه.''
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ''هه‌موو بڕیاره‌كانی به‌غدا به‌رانبه‌ر به كوردستان، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و بڕیاری سیاسیان و هیچ كامیان ده‌ستووری و یاسایی نین، هه‌ربۆیه‌ش كێشه‌كان به دادگا چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان ده‌وێت.''
(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''ئێمه ده‌بی په‌نا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ین و داوایان لێ بكه‌ین سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییه گه‌ورانه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، بێنه سه‌رخه‌ت. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا زۆر له‌خۆبایی بوونه، بێگومان ئه‌وه‌ش كۆتاییه‌كی دژوار و ناخۆشی بۆ ئه‌وان ده‌بێت.''
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی كه ئه‌نجامی ڕیفراندۆم سڕ بكات، چه‌ند زلهێزێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی پێشوازییان له‌و بڕیاره كرد و داوایان له حكوومه‌تی به‌غدا كرد كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دەست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌ولێر بكات و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت.
kdp-
