مه‌رجی پارتی بۆ ده‌نگدان به‌ڕزگار عه‌لی ئاشكرا ده‌بێت
مه‌ریوان كه‌مال حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: "پارتی له‌باره‌ی ڕزگاری عه‌لی، كه ئێستا به‌ربژێر كراوه بۆ پارێزگاری كه‌ركووك قسه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی (كاتی) و فراكسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگیان له‌سه‌ر دا كه به‌ربژێری یه‌كێتییه و گه‌ره‌نتی ئه‌ندامان بكرێت كه بۆ كه‌ركووك بگه‌رێنه‌وه، ئێمه ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌رنا به‌م شێوه‌یه نه‌بێ ده‌نگ نادرێت، چونكه ئه‌و به‌ربژێره تائێستا وا ده‌ناسرێت كه به‌ربژێری باڵێكی یه‌كێتییه".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ده‌بێت لیستی برایه‌تی بۆ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت ناتوانرێت پارێزگاری ئه‌و شاره دیاری بكرێت".
باس‌نیوز
