ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونى ڕێژه‌ى یاسایی ئه‌ندامانى ناتوانێ كۆبوونه‌وه بكات
محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕاىگه‌یاند: "ئێستا له بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر شوێنمان بۆ دابین كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناتوانین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، چونكه ڕێژه‌ى یاسای ئه‌ندامه‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌واو نییه، له شارى هه‌ولێر ته‌نیا 8 ئه‌ندام و له سلێمانى 10 ئه‌ندامى لێییه".
سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وان له كوده‌تا چییه‌كان نین بۆیه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه پارێزگاى كه‌ركووك، ده‌شڵێت: "وه‌ك سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى ته‌نیا ده‌توانێت ئه‌ندامانى لیسته‌كه‌ى خۆی بۆ كۆبوونه‌وه ئاگادار بكاته‌وه".
له ڕۆژى 16ى ئۆكۆتۆبه‌رى 2017 میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبی و سوپاى پاسدارانى ئێران به هاوكارى گرووپێکی ناو یه‌كێتیی نیشتمانى هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه كوردستانییه‌كانیان و داگیریان كردن.
باس‌نیوز
