سلێمانی.. پۆلیس ئاماری رووداوەکانی مانگی رابردووی بڵاو کردەوە

 سلێمانی.. پۆلیس ئاماری رووداوەکانی مانگی رابردووی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماری رووداوەکانی مانگی رابردووی بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری رووداوەکانی مانگی رابردووی بڵاو کردووەتەوە، تێدا ھاتووە: "330 حاڵەتی بەھاناوەچوون تۆمار کراوە، سێ حاڵەتی گەیاندنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانە ھەبووە، ھەشت تەقەکەر دەستگیرکراوە".

پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە چوار حاڵەتی ئاگر کەوتنەوەیان ھەبووە، دەستیان بەسەر پێنج ماتۆڕسکیل و 23 ئۆتۆمبێڵدا گرتووە، ھەروەھا 10 کلانشیکۆف و 13 دەمانچە دەستی بەسەردا گیراوە.

لەو راگەیەندراوە، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج کەس جێبەجێ کراوە، سێ کەسی بریندار بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، یەک حاڵەتی بەکارھێنانی دراوی ساختەش تۆمار کراوە، 44 چاڵاکیشیان ھەبووە.












باسنیوز
Top