قوتابییانی زانكۆی سۆران گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا
شۆڕش میران مەلا، بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتیی قوتابیانیی كوردستان، ڕایگەیاند: "ژمارەیەك لە قوتابیانی فاكەلتەكانی زانكۆی سۆران، گردبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، لەو گردبوونەوەیەدا داوایان كرد، ئەو (10) نمرەیەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە كە زانكۆكانی لێی سەرپشك كردووە بە قوتابییانی زانكۆی سۆران بدرێت، یان ڕوونكردنەوە لەو ڕووەوە بە قوتابییان بدرێت".
بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتیی قوتابییانیی كوردستان، گوتیشی: "داواكاریی ئەو قوتابییانەمانەمان وەرگرتووە و بە یاداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆرانی دەكەین و بەدواداچوونی جددیی بۆ دەكەین".
باسنیوز
