ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکاتەوە

 ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنوورەکەی، بڵاو کردەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/11/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە دەکات، کە لە کاتی سەردانیکردنت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان لە جۆری (گشتی- تایبەت - مۆتۆرسکیل)، پێویستە ئەم بەڵگە و پێداویستییانەت پێ بێت :

1- پشکنینی چاو.
2- پێناسی باری شارستانی (جنسیە احوال مدنیە)
3- جنسیە عێراقی (شھادە جنسیە)
4- کارتی زانیاری (تەئید سکن)
5- چوار وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ (تایبەت بۆ مۆڵەتی شۆفێری)

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان چەند تێبینییەکیشی نووسیوە، کە بریتین لە:

1 - پشکنینی چاو ڕۆژانی (یەکشەممە، دووشەممە و چوارشەممە)، لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەکرێت.
2 - بڕی 40 ھەزار دینار بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەک ڕسوومات وەردەگیرێت.
3 - بڕی 15 ھەزار دینار لە کاتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری وەردەگیرێت.
4- بڕی 10 ھەزار دینار لە کاتی تێکچوونی مۆڵەتی شۆفێری وەردەگیرێت.











باسنيوز
Top