تره‌مپ گه‌یشته یابان
تره‌مپ پێش گه‌یشتنی به‌یابان، له‌لێدوانێكیدا به‌رگری له‌گوتاره تونده‌كه‌ی كرد به‌رانبه‌ر كۆریای باكورو رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌باره‌ی پیۆنگ یانگ، شوێنێكی دیاری ده‌بێت لهدانوستانهكان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئاسیا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كان له‌باره‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی و موشه‌كی ئه‌و وڵاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئاسیا به درێژترین سه‌ردانی سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌دوای 1991 ه‌وه، كه ئه‌وكات جۆرج بوش-ی باوك سه‌ردانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامدا.
سه‌ردانه‌كه له‌كاتێكدا دێت كه بارگرژییه‌كانی نێوان "واشنتۆن و پیۆنگ یانگ" به‌هۆی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكورو به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه به‌ره‌وهه‌ڵكشان رۆیشتوون.
تره‌مپ دوێنێ سه‌ردانه‌كه‌ی له هاوای-یه‌وه ده‌ستپێكرد كه تیایدا سه‌ردانی به‌نده‌ری "پێرل هاربه‌ر"ی كرد كه له‌ساڵی 1941 دا له‌لایه‌ن ژاپۆن-ه‌وه هێرشی كرایه سه‌رو تێوه‌گلانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی له‌جه‌نگی دووه‌می جیهان خێراتر كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌ردانی په‌یكه‌ری ده‌ریاوانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای كرد.
خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئاسیا:
یه‌كشه‌ممه 5ی تشرینی دووه‌م: تره‌مپ سه‌ردانی ژاپۆن ده‌كات و له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیراندا كۆده‌بێته‌وه.
سێشه‌ممه 7ی تشرینی دووه‌م: تره‌مپ سه‌ردانی كۆریای باشور ده‌كات و له‌گه‌ڵ مۆن جای فی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كۆریای باشوردا وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.
چوارشه‌ممه 8ی تشرینی دووه‌م: تره‌مپ سه‌ردانی چین ده‌كات و زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌دات له‌نێویشیاندا له‌گه‌ڵ "شی جین بین"ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ینی 10ی تشرینی دووه‌م: تره‌مپ سه‌ردانی دانانگ ده‌كات له ڤێتنام، به‌شداری له‌لوتكه‌ی هه‌مه‌هانگی ئابوری ئاسیا‌و ئۆقیانوسی ئارام ده‌كات.
شه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌م: سه‌ردانی هانۆی ده‌كات له ڤێتنام، له‌گه‌ڵ تران دای كوانگ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا كۆده‌بێته‌وه.
یه‌كشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌م: سه‌ردانی مانێلا ده‌كات و به‌شداری له‌ئاهه‌نگی ئێواره خوانێكدا ده‌كات له‌یادی 501 ساڵه‌ی رابیته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا "ئاسیان".
دووشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌م: تره‌مپ به‌شداری له لوتكه‌ی "ئاسیان"دا ده‌كات له مانێلا.
خه‌ندان
