ئاكپارتی ده‌یه‌وێ هه‌ده‌په بتوێنێته‌وه
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی ئاشكرای كردووه، كه ئاكپارتی ده‌یه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوودا هه‌ده‌په بتوێنێته‌وه و نه‌یه‌ڵێ وه‌كو پارت بێته په‌رله‌مانه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌زگا راپرسییانه‌ی ئاكپارتی ئه‌نجامیان داوه، هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناتوانێت 7%ی زیاتری ده‌نگه‌كان بهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته ژێر 10%، ئه‌وكات هه‌موو ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په بۆ ئاكپارتی ده‌ڕوا، به‌مه‌ش ئاكپارتی ده‌نگه له ده‌ستچووه‌كانی خۆی ده‌هێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ریفۆرمێكی گه‌وره‌ی له‌ناو پارته‌كه‌یدا كردووه و زۆربه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانی و سه‌رۆك لقه‌كانی پارته‌كه‌ی گۆڕیوه، ئه‌مه وای كردووه جه‌ماوه‌ری زیاتر بێت، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئاكپارتی ناتوانێت ببێته زۆرینه و ده‌نگه‌كانی 7 تا 8% كه‌م ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به 10%، ئه‌وكات هه‌ده‌په زۆر به ئاسانی ده‌توانێت به‌ربه‌ست بشكێنێ و وه‌كو پارت بچێته په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ئاكپارتی ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن هه‌ر 10% بمێنێته‌وه.
هه‌ندێك له ده‌زگای راپرسی بێلایه‌نیش له توركیا پێیانوایه هه‌ده‌په ده‌نگه‌كانی كه‌م ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر ده‌توانێت به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێ. هه‌روه‌ها كوردانی باكووریش وه‌كو جاران خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌ردۆگان نه‌ماوه و لێی نیگه‌رانن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت.
BAS NEWS-
