توركیا: پەكەكە بە چەكی ئەمریكی 11 جەندرمەی لێ كوشتووین
ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ـی توركی، له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی ئه‌مریكا داویه‌تی به یه‌په‌گه، بۆ رزگاركردنی ره‌قه كه‌وتووه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه، هه‌ر به‌و چه‌كانه‌ش په‌كه‌كه توانیویه‌تی گورزێكی كوشنده له سوپای توركیا بدات.
لای خۆیەوە رۆژنامه‌ی (ئاكید)ی توركی له هه‌واڵێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی په‌كه‌كه له‌و شه‌ڕه به‌كاری هێناون و ده‌ڵێ چه‌كه‌كان قورس بوونه و پێشتر په‌كه‌كه چه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ئاشكرای كردووه چه‌كه‌كان ئه‌و چه‌كانه بوونه كه ئه‌مریكا به یه‌په‌گه‌ی داوه له سووریا و پاشان كه‌وتووه‌ته ده‌ست په‌كه‌كه له باكوور.
رۆژنامه‌كه باسی له تۆڵه كردووه‌ته‌وه له ئه‌مریكا و نووسیویه‌تی توركیا له پلانیدا هه‌یه بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به‌رووی ئه‌مریكادا دابخات، ئه‌مه‌ش وه‌كو تۆڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی به په‌كه‌كه‌ی داوه بۆ لێدانی سه‌ربازی توركیا..
BAS NEWS-
