نوێنەری ئاوارەکانی خورماتوو لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچبەران کۆبوونەوە
محەمەد فایەق، بەپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4/11/2017، ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئاوارەکانی خورماتوو، لە شاری سلێمانی چاومان بە د. دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کەوت".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، کە ئێستا نوێنەری ئاوارەکانە، ئەوەشی خستە روو، کە لەو چاوپێکەوتنەدا چەندین گرفتیان بۆ چارەسەری کێشەی ئاوارەکان خستوەتەڕوو، بەتایبەت کارکردن بۆ گەڕانەوە و ھاوکاریکردنی ئاوارەی نێو کەمپەکان.
رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بە چاوساغی گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاری کەرکووک و شارۆچکەی خورماتوویان داگیر کرد، ئەمەش بوویە ھۆی ئاوارەبوونی زۆرینەی کوردەکانی شارۆچکەی خورماتوو.
BAS NEWS-
