19 پۆستی پارتی لە پۆلیسی کەرکووک، به‌سه‌ر عه‌ره‌ب و چه‌ند كه‌سێكی یه‌كێتیدا دابه‌ش كران
ئەو سەرچاوەیەی کە نه‌یویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کەرکووک، پارتی دیموکراتی کوردستان 19پۆستی بە دەستەوە بوو، دوای داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی له (16ی ئۆكتۆبه‌ر) و بە ھاوکاریی چەند كه‌سێكی لایه‌نێكی سیاسیی باشووری كوردستان، ئێستا ئەو پۆستانەی پارتی وەرگیراونەتەوە و دراون بە عەرەب و تورکمان و چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به باڵێكی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.''
سەرچاوەکە هه‌روه‌ها گوتی، بەشێک لە ھێزەکانی پۆلیس گەڕاونەتەوە و بەشێکیشی تائێستا نەگەڕاونەتەوە كه‌ركووك، لەبەر ئەوەی پۆستەکان بە کەسانی دیکە پڕ کراونەتەوە.
ئەم لیستە، ناو و ڕه‌گه‌زی ئه‌و ناوانهنه كه پۆستەکانی پێشتری پارتییان پێ دراوه لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کەرکووک.
KDP-
