په‌رله‌مانتارێك: كورد به‌و ڕادده‌یه لاواز نییه كه ڕێگه به ته‌عریبكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك بدات
هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئێستا له ناو گۆڕه‌پانی سیاسیی شیعه‌ی عێراقدا، بۆچوون و ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی وڵات. له‌و ده‌ستووره‌دا، عێراق وڵاتێكی دیموكراتی و فیدراڵه و ڕێگه‌یه‌كیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دیاری كراوه. چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه، به‌لای كورده‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه.
(ڕه‌نگین عه‌بدوڵڵا)، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ك خۆی جه‌ختی لێ ده‌كاته‌وه، ئاگاداره كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ته‌عریبكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركووك.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''پێویسته لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به وردی له ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك بكۆڵێته‌وه و نابێ ڕێگه بده‌ین كه‌ركووك ئه‌وه‌نده به‌ئاسانی بڕوات. كورد پشتی به ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق ئه‌ستوور بوو، به‌ڵام ئێستا به ڕوونی دیاره، كه ئه‌و ده‌ستووره له لایه‌ن به‌غداوه پێشێل ده‌كرێت.''
دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگارێكی عه‌ره‌ب له كه‌ركووك، گۆڕانكاری له پۆسته ئیدارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كراوه. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتووه، ئێستا قایمقامی ناوه‌ندیی كه‌ركووك، قه‌زاكانی داقووق و دوبز گۆڕاون و له‌بریان به‌رپرسی عه‌ره‌ب ده‌ستبه‌كار بوونه.''
پێشتر له هه‌واڵێكی نافه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا، ڕێگه به نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی خوارووی عێراق له شاری كه‌ركووك دراوه و ئێستا ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن (عه‌دنان كه‌ركووكی)، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك – گه‌رمیان پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.
(عه‌دنان كه‌ركووكی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''ئێستا فەرمانەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ڕێگە بدات عەرەبەکان خۆیان بگوازنەوە بۆ سنووری کەرکووک لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی به‌غدا گەیشتووتە ئیدارەی کەرکووک و دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت، بەڵام بە مەرجێک پێویستە ئەو عەرەبەی خۆی بۆ ئەو سنوورە بگوازێتەوە، عەرەبی شیعە بێت.''
(ڕه‌نگین عه‌بدوڵڵا) هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ''نییه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور'' هه‌یه و پێی وایه، ته‌نیا یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد، پێش له‌و كاره ده‌گرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت: ''ده‌ستوور به پێی ڕیككه‌وتن و ته‌وافوق بووه و به پێی ده‌ستوور ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی دیموگرافیای كه‌ركووك بكه‌ن. ڕاسته نییه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی دەستوور هه‌یه، به‌ڵام كوردیش ئێستا به‌و ڕادده‌یه لاواز نییه، كه ڕێگه به كارێكی له‌و شێوه‌یه بدات.''
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه، لێدوان و به‌یاننامه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان حكوومه‌ته‌كانی غدا و هه‌ولێر، ڕێگه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق نادات. له‌و لێدوان و به‌یاننامانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی واشنتۆن پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقدا ده‌كات.
KDP-
