سەرۆکی حزبێکی تورکمانی: لەسەر رەوشی کەرکووک زانیاری ھەڵە بە تورکیا دەگات
محەمەد ئیلیخان، سەرۆکی حزبی گەشەپێدانی تورکمان، رایگەیاند: "تورکیا لە رەوشی کەرکووک نیگەرانە، چونکە تادێت میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەشاری کەرکووک تاوان دەکەن و ھاوکێشەکانیش گۆڕنکاریان بەسەر ھاتووە، رەنگە ئەو رەوشەی لە کەرکووک ھەیە لەبەرژەوەندی تورکیا نەبێت و تورکمانەکانیش ناتوانن پارێزگاری لەو مافەی خۆیان بکەن کە ئیستا لە کەرکووک ھەوڵی بۆ دەدەن".
سەرۆکی حزبی گەشەپێدانی تورکمان، ئەوەشی خستە ڕوو، کە تورکیا کاتی خۆی دەیگوت حەشدی شەعبی ناناسم لەلایەکی دیکە حەشد کۆنتڕۆڵی کەرکووکی کردووە عێراقیش ناتوانێت بەداواکاری تورکیا رازی بێت، بە دەرکردنی پەکەکە لە عێراق، عێراقی دەیەوێت ھەژموونی شیعە لەو ناوچانە بەھێز بکات و ھەموو ئامانجی ئەوەیە.
جەختی لەوەش کردەوە: "تورکیا بەبێ ئەوەی ئاگای لێبێت بوەتە ئامارازێک بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی ئێران، چونکە بەس ئێران قازانجی کردووە".
محەمەد ئیلیخان، سەرۆکی حزبی گەشەپێدانی تورکمان، گوتیشی: "زانیاری ھەڵە بۆ تورکیا دەڕوات، چونکە تائێستا بۆنمونە تەلەعفەر ئازاد کراوە، بەڵام تورکمانی بۆ ناچێتەوە ئەگەر تەلەعفەر ئازاد کراوە بۆ ناچنەوە؟ کەواتە تائێستا رزگار نەکراوە".
باسنیوز
