هۆشیار زێباری: عەبادی تووشی غروور و لەخۆبایبوون بووە

 هۆشیار زێباری: عەبادی تووشی غروور و لەخۆبایبوون بووە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای دەکات حەیدەر عەبادی تووشی غروور و لەخۆباییبون بووە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە تویتێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "عەبادی تووشی غروور و لەخۆباییبوون و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرەنجامی خراپی لێ بکەوێتەوە".

پاش داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنانەوە، حەیدەر عەباری تووشی غرووری درۆئین بووە و ڕۆژانە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە (فەیسبووک) بەهۆی ئەو عاڵەتە دەروونییەوە لەدژی کورد و هەرێمی کوردستان زیاتر لە دە پۆست دەکات و هەندێ لە پۆستەکانیدا باسی هەڵوەشانەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

لەو پۆستانەیدا کە جەخت لەسەر پاراستنی یاسا و دەستووری عێراق دەکاتەوە، بەڵام زۆربەی بڕیارەکانی لەدژی کورد و هەرێمی کوردستان، نایاسایی و دژی بڕگەکانی دەستووری عێراقن کە بڕیاری داگیرکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و بەکارهێنانی چەک و هێزی سەربازی لەدژی هاووڵاتیان دژی دەستوورە.









باسنيوز
Top