گەرمیان.. ھەورە برووسکە دوو ھێڵی کارەبا لەکار دەخات

 گەرمیان.. ھەورە برووسکە دوو ھێڵی کارەبا لەکار دەخات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان، لەکارکەوتنی دوو ھێڵی کارەبای بەھۆی بەرکەوتنی ھەورە برووسکەوە ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان، تێیدا ھاتووە: "بەھۆی بەرکەوتنی ھەورە برووسکە لەسەر ھێڵەکانی نێوان وێستگەی 132ی کەلار و وێستگەی 33ی شەھیدان، دوو فیدەری کارەبا لەکار کەوتوون، ھاوکات بەھۆی بەرکەوتنی ھەورە برووسکە لەسەر ھێڵەکانی وێستگەی 132ی کفری و وێستگەی 33ی کفری ـ سەرقەڵا، لەکار کەوتوون".

ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھێڵەکانی گەرمیان، لەھەوڵی گێڕانەوەی کارەبان بۆ ھاووڵاتییان.









باسنیوز
Top