گەرمیان.. ھەورە برووسکە دوو ھێڵی کارەبا لەکار دەخات
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای گەرمیان، تێیدا ھاتووە: "بەھۆی بەرکەوتنی ھەورە برووسکە لەسەر ھێڵەکانی نێوان وێستگەی 132ی کەلار و وێستگەی 33ی شەھیدان، دوو فیدەری کارەبا لەکار کەوتوون، ھاوکات بەھۆی بەرکەوتنی ھەورە برووسکە لەسەر ھێڵەکانی وێستگەی 132ی کفری و وێستگەی 33ی کفری ـ سەرقەڵا، لەکار کەوتوون".
ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھێڵەکانی گەرمیان، لەھەوڵی گێڕانەوەی کارەبان بۆ ھاووڵاتییان.
باسنیوز
