داقووق.. لەسەر بارەگای یەكێتیی بە تەنسیق لەگەڵ حەشدی شیعی، ئاڵای كوردستان لادراوە
هیوا ڕەشید، بەرپرسی ناوچەی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگەیاند: "چەكدارانی حەشدی شەعبی زیاتر لە شەواندا تەقەیەی زۆر دەكەن و پیشێوی دەنێنەوە و ئەو خێزانانەش كە لە داقووق ماونەتەوە، ژیانیان نالەبارە".
ئەو بەرپرسە، گوتیشی: "تەنیا كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە داقووق ماونەتەوە و كادیرەكانیان بەبێ چەك دەوام دەكەن و بارەگای كۆمیتەكەش لەلایەن دوو پۆلیسەوە دەپارێزرێت و ئاڵا كوردستانیشیان لەسەر لاداوە".
لەلایەكی ترەوە ئەو بەرپرسە ئاشكرای كرد: "قایمقام و بەڕێوەبەری پۆلیسی داقووق كە كورد بوون، لە پۆستەكانیان لابراون و خەڵكی تر لە شوێنیان دانراون".
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، چەكدارانی حەشدی شەعبی، كەركووك و خورماتوو و داقووقیان داگیر كرد و خەڵكەكەشی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون.
پاشان ئەو چەكدارانە زنجیرەیەك تاوانیان لەو ناوچانە ئەنجامدا و تا ئێستاش لە كردەوە توندوتیژییەكانیان دژ بە هاووڵاتییان بەردەوامن.
باسنیوز
