به‌ره‌ی توركمانی پارێزگاری كه‌ركووكی ده‌وێت و پرۆژه‌یه‌كی بۆ ئیداره‌دانی شاره‌كه ئاماده‌كردووه
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: "شاندی توركمانه‌كان كاتێك چوونه‌ته توركیا و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه كردووه".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و نوێنه‌ره توركمانه، شانده‌كه داوایانكردووه "فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ كه‌ركووك دابمه‌زرێنرێت و لیوا عه‌لی فازڵ عمران، بكرێته فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربازیی پاریزگاكه، چونكه ئه‌و ئێستا فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه، سێ جێگریشی له عه‌ره‌ب و كورد و توركمان بۆ دابنرێت تا هاوكاری بكه‌ن ئارامی بپارێزێت و ئیداره‌ی شاره‌كه بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له پرۆژه‌كه‌دا پێشنیازكراوه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبوه‌شینریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك روونه‌دات تا ئه‌وكاته‌ی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڕه‌خسێنرێت".
جه‌عفه‌ر گوتوویه‌تی: "توركمانه‌كان داوایانكردووه پارێزگاری داهاتووی كه‌ركووك توركمان بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای 32 بۆ عه‌ره‌ب و 32 بۆ توركمان و 32 بۆ كورد و 4% بۆ پێكهاته مه‌سحییه‌كانی پارێزگاكه بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌و ئاراسته‌یه له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌وه پیشوازی لێده‌كرێت و پرۆژه‌كه ده‌خرێته به‌رده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و پاشان ده‌خرێته به‌رده‌ستی ئێران و ئه‌مریكا و بریتانیا".
K24
