پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان: بەغدا دەستووری پێشێل کردووە

 	 پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان: بەغدا دەستووری پێشێل کردووە
ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەریتانیا نامەیەکیان دایە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و داوای لێ دەکەن کە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە نێوان هەولێر و بەغدا بخاتە گەڕ و هەروەها لە نامەکەدا روونی دەکەنەوە کە بەغدا دەستووری لە ناوچە جێناکۆکەکان پێشل کردووە.

لە نامەکەدا پەرلەمانتارانی بەریتانیایی کە هەریەک لە جاک لۆپرێستی، ئەندامی پەرلەمان، ئیان ئۆستن، ئەندامی پەرلەمان رۆبەرت هاڵفۆن، ئەندامی پەرلەمان، ماری گالیندۆن، ئەندامی پەرلەمان، هێنری سمس، ئەندامی پەرلەمان ،ستیفن مێتکاڵف، ئەندامی پەرلەمان، لۆرد کلیمنت جەونز، خاتوو هۆدگسنی ئەبینگەر، داوا لە سەرکوەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن رۆڵی هەبێ لە راگرتنی شەڕ لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقدا. ئەو پەرلەمانتارانە پێشوازی لە دیالۆگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکەن.
لە نامەکەدا پەرلەمانتارە بەریتانیاییەکان هۆشداریان داوەتە سەرۆکوەزیران کە بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوین پێویستە دەستبەجێ رۆڵی هەبێ بۆ بەشداریکردنی بەریتانیا لە راگرتنی شەڕ لە عێراقدا.
ئەوان رۆڵی کورد بە گرینگ دزانن کە هەمیشە داوای کردووە بە دانوستان کێشەکانیان لەگەڵ عێراق چارەبکرێ، دوای سەربەخۆیی بە دەستبێنن بەڵام کاردانەوەی بەغدا وەڵامی بە هێرشی سەربازییە و ئەوەیش پێچەوانەی دەستوورە بەتایبەت لەو هێرشەی کە بۆ سەر ناوچە جێناکۆکەکان کردوویانە.
پەرلەمانتارەکان پێشوازی خۆیان بۆ دەسپێشخەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕن کە ریفراندۆمی سڕکردووە و بەڵام دەبێ بەغدا ملبداتە دیالۆگ و لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێک بکەوێ.
پەرلەمانتارەکان داوادەکات کە دەستبەجێ رۆڵیان هەبێ لە سەرخستنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا.
kdp-
Top