عوسمان کەوکەبی: داومان کرد نۆرویژ بۆ پاڵپشتی هەرێم بکەوێتە جوڵە
(عوسمان كهوكهبى شاد ) چاودێرى سیاسى و ئهندامى ئهنجوومهنى شارهوانى شارى هامارى نۆرویژ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانى گوت، لە پانێڵێکدا کە کۆمیتەی ئەنتەرناشیوناڵی سەر بەحیزی کرێکارانی پارێزگای هێدمارک ئەنجامی دابوو، داوام لە ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد کە بۆ پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بکەونە جوڵە، بەتایبەت لەو هێرشەی کە حەشدی شەعبی بە هاوکاری ئێران کردیە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بۆیە لە پانێڵەکەدا داوامان کرد کە بە هانی هەرێمی کوردستانەوە بێن.
دەشڵێ، لەو پانێڵەدا رۆشنیایی تەواوم خستەسەر پێشێلکردنی دەستووری عێراق لە لایەن کاربەدەستانی بەغدا، هەروەها ئەو هێرشانەی کە لە ناوچە کوردستانییەکان کران کە بووە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی کوردستان و تێکدانی سەقامگیری لەو ناوچانەدا، بۆیە داوامان لێکردن کە رۆڵبگێڕن تا حکوومەتی نۆرویژ پشتیوانی گەلی کوردستان بکات.
kdp-
