سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی ده‌نێرن
سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌بادی داوایان كردووه كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی جددی ده‌ستپێ بكات و شه‌ڕ رابگرێت چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كدا نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا، سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه كه سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم كه ده‌ستپێشخه‌ری و نیازپاكیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ ده‌سه‌ڵمێنێت و پێویسته قبوولی بكات.
سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به حه‌یده‌ر عه‌بادییان راگه‌یاندووه كه پارێزگاریكردن له گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی بۆ ئه‌وان زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه و دا‌واشیان كردووه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ كار بكات.
سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكی پشتیگریان خۆشیان بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز و ئۆتۆنۆمیی كوردستان نیشانداوه.
باسنيوز
