په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا داوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی به‌غدا بۆ سه‌ر كورد ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتاره به‌ڕیتانییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه كاردانه‌وه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكاریی ده‌ستووره و دا‌واشیان له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كه هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بخاته گه‌ڕ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا پێشوازی خۆیان بۆ بریاری سڕكردنی ریفراندۆم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و داوای ئه‌نجامدانی دیالۆگ له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ریتانیانه داوشیان له سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان كردووه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی لهشكهركێشیی عێراق بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان.
پێشتریش تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ده‌ستناخه‌نه ناو كاروباری عێراق و داواشی كرد كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
باسنيوز
