سلێمانى.. گه‌نجێكى كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، ئاماژه به ئه‌وه دراوه كه شه‌وى ڕابردوو 2/11/2017 له ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانى، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ناوى (ه.م.ح) له ماڵى خۆیاندا به فیشه‌كێك كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "پاش گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و به‌ڵگه‌ى تاوان بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه، هێڵكارى شوێنى ڕووداوه‌كه كراوه و به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕووداوه‌كه خۆكوژى بووه و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته كه گه‌نجه‌كه ده‌رچووى زانكۆیه و له یه‌كێك له كارگه‌كانى ناوچه‌كه‌دا پاسه‌وان بووه.
باس‌نیوز
