مه‌رجه‌كانى دووباره وه‌رگرتن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆی زانكۆیی ئاشكرا ده‌كرێن
حازم عه‌لى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى كۆیه ڕاىگه‌یاند: "قوتابیانى ده‌رچووی ساڵی خوێندنی (2015-2016 و 2016-2017)ده‌توانن داواكارى وه‌رگرتنى فۆڕمه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ى له هیچ شوێنێكى دیكه وه‌رنه‌گیرابن و تێكڕای نمره‌كانیان له (65) زیاتر بێت. جگه له‌به‌شی وه‌رزش كه ده‌كرێت تێكڕای نمره‌ی خوێندكار (60) بێت".
گوتیشى: "داواكاری وه‌رگرتنیش ته‌نیا بۆ ئه‌م به‌شانه پێشكه‌ش ده‌كرێت (جوگرافیا – مێژوو – په‌روه‌رده‌ی ده‌روونزانی – په‌روه‌رده‌ی ئاینی – عه‌ره‌بی - وه‌رزش ) ده‌بێت و كاتی دابه‌ش كردنی فۆرم ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی(5-11-2017) ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری (9-11-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاشكراشى كرد كه دواى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری (13-11-2017) تاقیكردنه‌وه‌ی به‌نووسین له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌به‌شه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت جگه له‌به‌شی وه‌رزش كه تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی بۆ خوازیاران ئه‌نجام ده‌درێت.
باس‌نیوز
