به‌به‌ڵگه‌وه‌..پۆلیسی عێراقی له‌ كه‌ركووك كارێكى نامرۆڤانه‌ ده‌كه‌ن گرنگ

به‌به‌ڵگه‌وه‌..پۆلیسی عێراقی له‌ كه‌ركووك كارێكى نامرۆڤانه‌ ده‌كه‌ن گرنگ
هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، له‌ توویتێكدا له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر) وێنه‌یه‌كی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجێكدا ده‌كه‌ن.


له‌ توویته‌كه‌یدا، نووسیویه‌تى: "له‌ كه‌ركووك، چه‌ته‌كان به‌ به‌رگى فه‌رمى پۆلیسی عێراقییه‌وه‌ سیاسه‌تى تائیفی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و سووكایه‌تى به‌ گه‌نجێك ده‌كه‌ن".


دواى داگیركردنى كه‌ركووك له‌ 16ى ئه‌كتۆبه‌ر، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ به‌شێكیان به‌جلى فه‌رمییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌و شاره‌، سووكایه‌تى به‌ كورده‌كانى ئه‌و شاره‌ ده‌كه‌ن و به‌ به‌رده‌وامى ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
bas news-
Top