یوئێن. ئاماری قوربانیانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2017ی له عێراق بڵاو كرده‌وه
له‌و ژماره‌یه له پارێزگای به‌غدا، كه به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگایه، 177 مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی (38 كوژراو و 139 بریندار) . دوای ئه‌و پارێزگای ئه‌نبار دێت كه ئاماره‌كانی برتییه له 36 كوژراو و 55 بریندار و ئاماری پارێزگای كه‌ركووكیش بریتییه له 18 كوژراو و 33 بریندار. ئاماری قوربانیانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئه‌نبار یونامی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ریگرتووه و تا 31ی تشرینی یه‌كه‌مه.
روون كردنه‌وه: به شێوه‌یه‌كی گشتی، یونامی رێگه‌ی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا لێگیرابوو. هه‌ر بۆیه ئاماره‌كانی ره‌نگه راستی و دروستی ژماره‌كان ده‌رنه‌خه‌ن به‌هۆی ناله‌باری باری ئه‌منیی و پچڕانی خزمه‌ته‌كانه‌وه. یونامی له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نیا توانیویه‌تی كه هه‌ندێك له رووداوه‌كان به شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه. سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار وه‌رگیراوه و له‌وانه‌شه ئه‌م ژمارانه‌ی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه وه‌رگیراوه به وردی گوزارشت له ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ناوچانه نه‌كات به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی شه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
هه‌روها یونامی چه‌ندان ژماره‌ی گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به قوربانییان وه‌رگرتووه كه باس له مردنی چه‌ندان كه‌س ده‌كه‌ن به‌هۆی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی توندوتیژییه‌وه له كاتی جێهێشتی ماڵ‌وحاڵیان وه‌ك به‌هۆی توشبوونیان به چه‌كداران یان بێ ئاوی و بێ خۆراكی و یانیش نه‌بوونی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی پزیشكی بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتڕاستیان بكاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ژماره‌كان پێویسته به لانیكه‌م وه‌ربگیرێن.
kdp-
