یوئێن جێگری نوێنەری خۆی لە عێراق دەگۆڕێت
(ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس) سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، (ئالیس ۆڵپۆڵی) به‌ریتانی وه‌ك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی و ده‌ستووری و هه‌ڵبژاردنی یونامی بۆ عێراق دامه‌زراند.
خاتو (ۆڵپۆڵ) شوێنگره‌وه‌ی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق (جۆرجی بوستین)ی هەنگارییە که كاره‌كه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له عێراق كۆتایی هات. لای خۆشییه‌وه، سكرتێری گشتی سوپاسی (بوستین)ی كرد كه له ساڵی ٢٠١١ه‌وه له عێراق پشتگیری له ڕۆڵی یونامی كردووە.
ئه‌و خاتونه ئه‌زموونێکی دەوڵەمەندی له بواره‌كانی دیپلۆماسی و بواره په‌یوه‌سته‌كانی تره‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌و دوو ساڵ وه‌ك كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له به‌سڕه خزمه‌تی كردووه و له‌م دواییه‌ش باڵیۆزی به‌ریتانیا بووه له مالی، پێش ئه‌وه‌ی لوكسێمبۆرگ. ئه‌و هه‌روه‌ها له چه‌ندان پله‌ی تر له له‌نده‌ن و نیۆیۆرك و برۆكسل و دارئهلسهلامیش له نووسینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كاری كردووه.
kdp-
