ده‌كۆمێنته‌كانی بن لادن.. ئێران و قاعیده و لێدان له ئاسایشی كه‌نداو
به‌گوێره‌ی یه‌كێك له ده‌كۆمێنته‌كان كه له 19 لاپه‌ڕه پێك هاتووه، قووڵاییی پێوه‌ندی ڕێكخراوی قاعیده و (بن لادن) نیشان ده‌دات، ئاشكرایشی ده‌كات كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی خۆی به پاره و چه‌ك و مه‌شقی چه‌كدارانی له سه‌ربازگه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی بۆ ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا، كه قاعیده به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو بكاته ئامانج.
ده‌كۆمێنته‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه هه‌واڵگریی ئێرانی هاموشۆی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی قاعیده‌ی به پێدانی ڤیزا ڕێك خستووه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانیا.
ده‌كۆمێنته‌كان ئه‌وه‌یشیان تێدا هاتووه، كه (بن لادن) نامه‌یه‌كی به ده‌ستنووسی خۆی ئاراسته‌ی ئایه‌توڵڵا (خومه‌ینی) كردووه و تێیدا داوای كردووه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئازاد بكات.
به‌گوێره‌ی ده‌كۆمێنته‌كان بێ، قاعیده له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌شه‌ڕدا نه‌بووه و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كدیڕیشیان هه‌بووه. سه‌رباری هه‌بوونی جیاوازی له ێوان قاعیده و ئێران‌دا، كه‌چی (بن لادن) هۆشداری داوه به هاوه‌ڵانی له ڕێكخراوه‌كه نه‌بادا هه‌ڕه‌شه له ئێران بكه‌ن، وایش وه‌سفی كردووه كه، ئێران شاده‌مارێكی گرینگی ڕێكخراوی قاعیده‌یه.
ده‌كۆمێنتی بن لادن
دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراتییه‌ت، كه باره‌گاكه‌ی له واشنتنه، 470هه‌زار دۆسێی بڵاو كردوونه‌ته‌وه كه له ئامێرێكی كۆمپوته‌ردا بوونه، كه له ساڵی 2011 و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له پاكستان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، گوایه (بن لادن) خۆی له‌وێ حه‌شار داوه.
كۆمپوته‌ره‌كه له‌و كاته‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكایی له هه‌ڵمه‌تێكدا (بن لادن)ی كوشتووه؛ له پاڵ كۆمپوته‌ره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كاسێتی ڤیدیۆیی هه‌بوون كه وێنه‌ی جووڵاوی تایبه‌ت به منداڵ، له به‌رهه‌مهێنانی هۆڵیوود و 3 فیلمی ده‌كۆمێنتاری له باره‌ی خودی (بن لادن)ه‌وه تێدا تۆمار كراون.
ئه‌مانه چواره‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌كۆمێنتانه‌ن كه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه به دیوارێك ده‌ور دراوه و (بن لادن) و خانه‌واده‌كه‌ی تێیدا خۆیان حه‌شار داوه، دۆزراونه‌ته‌وه و، له ساڵی 2015دا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌ك له‌دوایه‌ك بڵاویان ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م ده‌كۆمێنتانه‌ی كه هێشتا بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه نه‌وه‌كا زیان به ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێ، كه هه‌ندێكیشیان بابه‌تی ڕێپێدراو نین، به‌گوێره‌ی یاسای بڵاوكردنه‌وه.
سی ئای ئه‌ی ئاماژه‌یشی داوه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا بلاو كرانه‌ته‌وه، ڕۆژنامه‌یه‌كی كه‌سیی (بن لادن) و 18هه‌زار دۆسێ و 79هه‌زار تۆماری ده‌نگی و وێنه و زیاتر له 10هه‌زار دۆسێی ڤیدۆیین.
kdp-
